ڕێگای ستاڤلی (Staveley Road) و شەقامی لێستەر (Leicester Street)

ڕاوێژ و پرس‌وڕا بۆ پێشنیاری گۆڕینی شەقامەکە بە شەقامی یەک ئاراستە و کاروبارە پەیوەندیدارەکان

 

 

ئەنجومەنی شاری وۆڵڤەرهامپتۆن (Wolverhampton) داواتان لێدەکات بیر و بۆچوونی خۆتان سەبارەت بە پێشنیارەکان بۆ باشترکردنی هاتوچۆ و سەلامەتی لەم ناوچەیەدا دەرببڕن.

 

بۆ بەشداریکردن لە ڕاوێژ

 

 

هەروەها دەتوانن تێبینییەکانتان بنێرن بۆ:

RSConsultation@wolverhampton.gov.uk

 

تکایە وەڵامی ئەم پرسیارانەی خوارەوە بدەنەوە                   

• ئایا پێشنیاری یەکلایەنە بۆ ڕێگای ستاڤلی پەسەند دەکەیت کە ‘بێ پێچێکی ڕاست’ لە ڕێگای ستاڤلیەوە بۆ ڕێگای واتەرو؟                

• ئایا پێشنیاری یەکلایەنە بۆ شەقامی لیستەر پەسەند دەکەیت؟                          

• ئایا پێشنیارەکانی درێژکردنەوەی پلانی مۆڵەتی وەستانی ئۆتۆمبێل لە ڕۆژی یارییەکاندا پەسەند دەکەیت؟      

• کۆدی پۆستەکەت چییە؟

 

 

تکایە لە بەشی بابەتی نامەکەدا پۆستکۆدەکەت و یەک ئاراستەکردنی ڕێگای ستاڤلی و شەقامی لێستەر (Staveley Road & Leicester Street One-Way). 

ڕاوێژ و پرس‌وڕا بۆ ئەم بەرنامەیە 6ی سێپتەمبەری 2024 کۆتایی پێدێت.

 

 

 

ئەنجومەن سەبارەت بە کێشەکانی بەڕێوەبردنی هاتوچۆ لە نزیکیی ڕێگای ستاڤلی، ڕێگای دانستاڵ (Dunstall)، و شەقامی لێستەر بەردەوام پرسیار و داواکاریی لێدەکرێت. هەڵسەنگاندنێکی چڕ بۆ ناوچەکە ئەنجام دراوە بۆ ئەوەی بزانین چۆن دەکرێ ئەم ڕێگایانە باشتر بکەین.

 

کێشەکان

  • ئەوەی کە ئۆتۆمبێلەکان لەم شەقام و ڕێگایانەدا ڕووبەڕووی یەک دەڕۆن بوونەتە هۆی قەرەباڵغی و ناکۆکی و بەپێی ڕاپۆرتەکان، زیاندیتنی ئۆتۆمبێلەکان.

  • گیرانی ڕێگاکە کە بەهۆی ڕاگرتنی ئۆتۆمبێلەکان لەسەر پیادەڕەوەکە و کۆبوونەوەی کەل‌وپەل و زبڵدانی پاشماوە بازرگانییەکان.

  • پێشێلکردنی یاساکانی ڕاگرتنی ئۆتۆمبێل.

  • کێشەکانی شوێنی ڕاگرتنی ئۆتۆمبێل لە نزیکیی ئەو شوێنانەی کە سنووردارکراوەتەوە بۆ ڕاگرتنی ئۆتۆمبێل لەو ڕۆژانەی ڕووداو و کێبەرکێی وەرزشی هەیە.

 

 

پێشنیارەکان (پلانە دابینکراوەکان ببینە)

ڕێگای ستاڤلی

  • لە ڕێگای دانستاڵ بۆ ڕێگای واتەرلوو (Waterloo Road)، بەرەو باشوور یەک ئاراستە بکرێتەوە. 

  •  دانان و دیاریکردنی شوێنی تایبەت بە ڕاگرتنی ئۆتۆمبێل لە لای ڕۆژهەڵاتی ڕێگای ستاڤلی.

  • لابردنی هەندێ لە بەشەکانی دووهێڵییە زەردەکان لە لای ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوای ڕێگای ستاڤلی بۆ ئەوەی تۆزێ شوێنی زیاتر بۆ ڕاگرتنی ئۆتۆمبێل لەسەر شەقامەکە دروست بێت.

  • دانانی سنووڕ بۆ لێدان و بەتاڵکردنی بار و هەڵبەستنی کۆڵەکەی ئاگادارکردنەوە بۆ ڕێگریکردن لە بەستنی ڕێگاکە لە شوێنە سەرەکییەکان.

  • قەدەغەکردنی لادان بە ڕاست لە ڕێگای ستاڤلی بۆ ڕێگای واتەرلوو بە دانانی بەربەستێکی ناوەندی کە چوارڕێیانەکە تەسک بکاتەوە و ڕێگری بکات لە لادان بە ڕاست.

 

شەقامی لێستەر

  • شەقامەکە لە ڕێگای ستاڤلی بۆ شەقامی گلۆستێر (Gloucester Street) بەرەو ڕۆژئاوا یەکلایەنە بکرێتەوە.

  • لابردنی هەندێ لە دووهێڵییە زەردەکان لە لای باشووری ڕێگای لێستەر بۆ ئەوەی تۆزێ شوێنی زیاتر بۆ ڕاگرتنی ئۆتۆمبێل لەسەر شەقامەکە دروست بێت.

 

دەبێ لە نوێکردنەوەی بەرنامەی مۆڵەتی شوێنی ڕاگرتنی ئۆتۆمبێل لە ڕۆژەکانی ڕووداوە وەرزشییەکان ئەم ڕێگایانەی خوارەوەی تێدابێت:

  • ڕێگای دانستاڵ لە نێوان شەقامی کرادۆک (Craddock Street) بۆ شەقامی ئیڤانس (Evans Street).

  • شەقامی ئیڤانس (Evans Streetلە ڕێگای دانستاڵ ب 90 مەتریی باکووری براکهڕست دایڤ (Craddock Street).

  • شەقامی کرادۆک (Craddock Streetلە شەقامی جاکسۆن بۆ ڕێگای دانستاڵەوە.

  • شەقامی جاکسۆن (Jackson Street) ،

  • شەقامی لۆو (Lowe Streetلە شەقامی جاکسۆن بۆ ڕێگای دانستاڵەوە.

  • دێوۆران کلۆز (Devoran Close)

 

 

ئامانجەکان

ئامانجی بەرنامەکە ئەوەیە کە بە ئەنجامدانی ئەم کارانەی خوارەوە ژینگەیەکی سەلامەتتر و ئازاد بۆ پیادەڕەوان و هاتوچۆ دروست بکات:

  • لابردنی هاتوچۆی دووئاراستە.

  • لابردنی پێداویستیی ئۆتۆمبێلەکان بە ڕاگرتن لەسەر پیادەڕەوەکە.

  • دیاریکردنی شوێنی تایبەت بە ڕاگرتن بۆ نیشاندنی ئەوەی کە کوێ بۆ ڕاگرتنی ئۆتۆمبێل و هەڵگرتن و بەتاڵکردنی بار سەلامەتە و ڕێگر نابێت.

  • دابینکردنی دەرفەتی ڕاگرتنی ئۆتۆمبێل بۆ دانیشتووان لە نزیک مڵک و ماڵی خۆیانەوە لە ئەو ڕؤژانەی ڕووداوی وەرزشی بەڕێوە دەچێت.

 

جەلەسەیەکی ئازاد لە کڵێسای باپتیستی تابەرناکڵ (Tabernacle Baptist Church) لە ڕێگای دانستاڵ کاتژمێر 10ی بەیانی بۆ 7ی ئێوارە، ڕێکەوتی 6ی سێپتەمبەری 2024 دادەنرێت کە بتوانی تێیدا هەر پرسیارێکت هەیە لە ئەفسەرانی بکەیت.

 

 

بۆ دڵنیابوون لە سەلاەمتیی پیادەڕەوان و هاتوچۆی ڕەوان و ئازاد تکایە ئەمەت لەبیر بێت: 

•          ئۆتۆمبێلەکەتان لە سەر ڕێگای ئۆتۆمبێل‌ڕەو و لە شوێنی دیاریکراو بۆ ڕاگرتن ڕابگرە. 

           یاساکان و سنوورەکانی ڕاگرتنی ئۆتۆمبێل و هەڵگرتن و بەتاڵکردنی بار ڕەچاو بکە.

•          زبڵدانەکان لە شوێنی تایبەت دابنێ.

•          دڵنیا بە لەوەی کە کەل‌وپەلە بازرگانییەکان لەسەر پیادەڕەوەکە دانەنرێن یان گەر ئەو کارەشت کرد، دڵنیا بە لەوەی کە لانیکەم یەک مەتر شوێنی پیادەڕەوەکە ئازاد بێت.

 

 

 

پرسیارە گشتیەکان

 

بۆچی ڕێگای ستاڤلی یەکلایەنە دەکرێتەوە؟

بۆ باشترکردنی هاتوچۆ و سەلامەتی لە ڕێگەی لابردنی هاتوچۆی دوولایەن بە ڕێگاکە، دابینکردنی شوێنی زیاتر بۆ ئەوەی ئۆتۆمبێلەکان لەسەر شەقامەکە ڕابگیردێن و چیتر پێویست بەوە نەبێت لەسەر پیادەڕەوەکە پارک بکرێت.

 

بۆچی ڕێگای دانستاڵ بۆ ڕێگای واتەرلوو، بەرەو باشوور یەکلایەنە بکرێتەوە؟

لێکدانەوەی ئەو شێوازی هاتوچۆیەی ئێستا هەیە، ئەوە نیشان دەدات کە ڕێگای یەکلایەنە بەرەوە باشوور دەتوانێ ببێتە هۆی هاتوچۆیەکی گشتیی سەقامگیرتر و باشتر لە ناو هەموو شەقامەکانی ناوچەکەدا. دەرکەوتووە بۆمان کە هەندێ لە دانیشتووان هەندێ ماوەی هاتوچۆکەیان زۆرتر دەبێتەوە بەڵام بەرنامەکە دەبێتە هۆی باشتربوونی گشتیی ناوچەکە لەوانەش باشترکردنی سەلامەتیی پیادەڕەو و جوڵە و هاتوچۆی ڕەوان و باشتر. 

 

بۆچی لادان بە ڕاست لە ڕێگای ستاڤلی بۆ ڕێگای واتەرلوو قەدەغە دەکرێت؟

بۆ پێشگیریکردن لە پێشێلکردنی یاسای ئەو ڕێگای کە پێشنیارکراوە یەکلایەنە بکرێتەوە، ڕێگریکرن لە دروستبوونی ترافیک و کێشەی هاتوچۆ لە بەکارهێنانی ڕێگای ستاڤلی وەکوو ڕێگایەک بۆ ناوەندی شار، ئاسانکردنەوەی هاتوچۆ، و باشترکردنی سەلامەتیی پیادەڕەو. 

 

بۆچی شەقامی لێستەر یەکلایەنە دەکرێتەوە؟

بۆ باشترکردنی هاتوچۆ و سەلامەتی لە ڕێگەی لابردنی هاتوچۆی دوولایەنە بە ڕێگاکە.

 

بۆچی دانانی سنووڕ بۆ لێدان و بەتاڵکردنی بار و هەڵبەستنی کۆڵەکەی ئاگادارکردنەوە؟

بۆ ڕێگریکردن لە وەستانی ئۆتۆمبێل لە ئەو شوێنانەی کە کێشەی سەلامەتی دروست دەکات و بۆ بەردەوامبوون لە هاتوچۆی ئازاد و ڕەوان. 

 

ئایا سنوورەکانی ڕاگرتنی ئۆتۆمبێل لەو ڕۆژانەی ڕووداوی وەرزشی هەیە جێبەجێ دەکرێن؟

پێشنیارکراوە کە ئەو ناوچەیەی ئێستا بۆ شوێنی ڕاگرتنی ئۆتۆمبێلەکان لە ڕۆژەکانی ڕووداوە وەرزشییەکاندا هەیە نوێ بکرێتەوە و ئەو شەقامانە لەخۆ بگرێت کە لەم پلانەدا ناوبراون.

بۆ زانیاریی زیاتر سەبارەت بە مۆڵەتەکانی ڕاگرتنی ئۆتۆمبێل لە ڕؤژەکانی ڕووداوە وەرزشییەکان تکایە سەردانی ئەم لینکە بکە: https://www.wolverhampton.gov.uk/parking-and-roads/event-and-match-day-parking

 

ئایا ئەو یاسا و سنوورانەی پێشنیارکراون جێبەجێ دەکرێن؟

2 هەفتە ئاگادارکردنەوە

دوای جیبەجێکردنی بەرنامەکە، بە ماوەی 2 هەفتە ئاگاداری بە هەمووان دەدەین کە دانیشتووان دەرفەتی ئەوەیان هەبێت لەگەڵ سنوور و یاسا نوێکان لەسەر هەموو ئەو شەقامانەی دەکەونە ناو بەرنامەکەوە، ئاشنا بن. لەم ماوەیەدا ئاگاداریی هۆشدار بە خاوەنی ئەو ئۆتۆمبێلانە دەدرێت کە بە پێچەوانەی سنوورەکان لەسەر شەقامەکان ڕاگیراون بەڵام گەر شۆفیرەکان بە شیوەیەک ئۆتۆمبێلیان ڕاگرتبێت کە مەترسیدار دابنرێت، ئاگاداریی سزای دیاریکراو بۆ دەردەکرێت. 

سەبارەت بە ئاگادارییەکانی سزای دیاریکراو

دوای ماوەی ئاگادارکردنەوە، ئەفسەرانی جێبەجێکردنی یاسای ڕاگرتنی ئۆتۆمبێل ئاگاداری سزای دیاریکراو دەدەن بەو ئۆتۆمبێلانەی کە بە پێچەوانەی سنوور و یاساکان ڕاگیراون. 

هەروەها هاتوچۆی ڕێگا یەکلایەنەکانیش چاودێری دەکەین و گەر پێویست بێت زانیارییەکان بە پۆلیس دەدەین بۆ داواکردنی جێبەجێکردنی یاساکە.

21298